Translations:Overcoming Fear and Anger/24/ckb

خودا بەڵێنی چارەسەری کێشەی گوناه و ڕووخاوی و وێرانی جیهانی داوە. ڕێک لە دوای یەکەم گوناهی مرۆڤایەتییەوە، بەڵێنی هاتنی ڕزگارکاری دا کە سەری شەیتان پان دەکاتەوە (پەیدابوون ٣: ١٥). ئەو ڕزگارکارە عیسایە، کە مەسیحەکەیە. عیسا تاکە کەسێك بوو کە لەسەر زەوی گوناهی نەکرد. هەر لەبەر ئەوەش شەیتان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەردا نەبوو. عیسا لە لایەن خەڵکەوە کوژرا، بەڵام لە دوای سێ ڕۆژ زیندوو بووەوە. بەو شێوەیە، خودا ئەو پەیامەی پشتڕاست کردەوە کە عیسا شەیتانی بەزاندووە! هەر کەسێک باوەڕی بە عیسا هەبێت، ئەوا لە ژێر دەسەڵاتی شەیتاندا ڕزگاری دەبێت. لەبەر ئەوەی عیسا ئەو کەسەیە کە دەتوانێت ئازادمان بکات، دەورێکی سەرەکی و بنەڕەتی دەگێڕێت لە داخستنی درگا کراوەکاندا. عیسا لە (یۆحەنا ٨: ٣١- ٣١)دا دەفەرموێت: "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فێركردنه‌كانم بمێننه‌وه‌، ئه‌وا به‌ڕاستی قوتابی منن و ڕاستی ده‌ناسن، ڕاستیش ئازادتان ده‌كات."