Translations:Overcoming Fear and Anger/30/ckb
زۆر جار شتی جیاواز هەن کە وا دەکەن ئەم درگایانە لە ژیانماندا کراوە بن. خودا دەیەوێت کە هەموو ئەو درگایانە دابخات و زۆر بە باشی دەزانێت کە دەبێت لە کوێوە دەست پێ بکات. بە داواکردنی ڕاستەوخۆ لە خودا، دەرفەتی ئەوەی پێ دەدەین کە بە تایبەتی قسەمان لەگەڵ بکات. پڕۆسەکە بە پرسیارکردن لەو دەست پێدەکات، ئینجا ئەو شتێکمان بۆ دەردەخات، بە گشتی بارودۆخێكی تایبەت کە لەوێدا درگایەک لە ژیانماندا کراوەتەوە. بە یارمەتی عیسا، هەموو ئەو کاریگەرییە نەرێنییانە لەناودەبەین کە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە سەرچاوەی گرتووە.